شارپرێس:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات، له‌ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردودا، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) هێزو چه‌كى قورسى لەگونده‌كانى ڕۆژهەڵاتی ڕەققەوە بەرەو گونده‌كانى ڕۆژئاوای دێرەزۆر جوڵه‌پێكردوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك بارهەڵگری داپۆشرا كه سه‌رجه‌میان سه‌ربازیى بونه.
تۆڕی هه‌واڵى دێرەزۆر 24 بڵاویكردوه‌ته‌وه، هێزەکانی سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) چەکى قورس‌و هێزێكى زۆرى سه‌ربازیى لەگونده‌كانى ڕۆژهەڵاتی ڕەققەوە بەرەو گونده‌كانى ڕۆژئاوای دێرەزۆر جوڵه‌پێكردوه، چەک‌و تەقەمەنیه‌كانیش سه‌ره‌تا بەچوار بارهەڵگری داخراو گواستراونەتەوە.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده کۆگایەکی تایبه‌تى خۆیان لەشارۆچکەی ئەلکەرەمە کە دەکەوێتە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە بەجێهێشتوە، ئه‌وه‌ش هاوکاتە لەگەڵ دۆخی ئاگادارکردنەوەی ئەمنی‌و جێگیرکردنی دەوریە بەدرێژایی ڕێگاکە بۆ دڵنیابون لەپاراستنی ته‌واوى سنوره‌كه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده به‌شێكیان براونه‌ته شارۆچکەی جەزرەت ئەلبوهامیدو جێگیرکراون، بەشێکی دیكه‌شیان بەرەو شارۆچکەی ئەلکەسرە لەڕۆژئاوای دێرەزۆر ڕۆیشتون".
باس له‌وه‌شكراوه، "ئەمە دوەم وەجبەی ناردنى هێزو چه‌كى قورسه كه لەم مانگەدا هه‌سه‌ده ڕه‌وانه‌ى گونده‌كانى ڕۆژئاواى دێرەزۆری ده‌كات كه به‌شى هه‌ره زۆریان لەگونده‌كانى ڕەققەوە ڕویان له‌و سنوره كردوه.
