شارپرێس:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕوداوێكى كوشتن له‌سلێمانى ئاشكراكرا كه گه‌نجێكى باكورى كوردستانه‌و به‌چه‌قۆ هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ شارپرێس ده‌ڵێت، "ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتیه‌ى باكورى كوردستان له‌یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوبازاڕى شارى سلێمانیه‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردوه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى به‌شارپرێس-ى ڕاگه‌یاند، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوجه‌رگه‌ى بازاڕى سلێمانى، ڕوداوێكى كوشتن ئاشكراكرا كه گه‌نجێكى باكورى كوردستانه".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى، "ڕوداوه‌كه له‌نهۆمى چواره‌مى یه‌كێك له‌هۆتێله‌كانى ناوبازاڕى شارى سلێمانى بوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شكردوه، "له‌ناو ئه‌و شوققه‌یه‌ى ئه‌و هۆتێله‌دا، دوو برا كه خه‌ڵكى باكورى كوردستانن ژیاون‌و ڕویان له‌هه‌رێمى كوردستان‌و به‌تایبه‌ت سلێمانى كردوه به‌مه‌به‌ستى كاركردن‌و هه‌ردوكیان وه‌ستاى (دیكۆرات) بون".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه له‌گه‌ڵ براكه‌شى، هه‌ردوكیان مافى مانه‌وه‌یان هه‌بوه به‌گوێره‌ى ڕێكاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و له‌شارى سلێمانى كاریانكردوه، به‌ڵام كاتێك یه‌كێك له‌و دوو برایه توشى ئه‌و ڕوداوى هێرشكردنه‌سه‌ر بون، ئه‌وى دیكه‌یان له‌كاركردن بوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "چه‌ند چه‌قۆیه‌كى به‌جه‌سته‌وه‌یه‌تى، به‌ڵام تائێستا نازانرێت ئاخۆ له‌هۆتێله‌كه‌دا لێیدراوه‌و هێرشكراوه‌ته‌سه‌رى، یان له‌ده‌ره‌وه لێیدراوه‌و له‌هۆتێله‌كه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه، هه‌ربۆیه له‌ئێستادا تیمه‌كانى به‌ڵگه‌و تاوان‌و هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى له‌شوێنى ڕوداوه‌كه‌ن‌و سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاترن له‌وباره‌یه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "ئه‌و گه‌نجه‌ى كوژراوه ناوى (دۆغان)ه‌و له‌دایكبوى ساڵى 2001ى باكورى كوردستانه".
