گروپە چەکدارەکان هێز ڕەوانەی نزیک گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکەن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 209 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لە شەوی ڕابردووەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا چەک و کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی دەوروبەری گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەب دەکەن. 

شەوی ڕابردوو، یەکێک لە پێگەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، بە بەکارهێنانی ئارپیجی هێرشێکی لەناکاوی کرایەسەر.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە چوارچێوەی مافی ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە. 

سەرچاوەکان لەحەلەب دەڵێن، ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی قورس لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سوریا لە دەوروبەری ئەو دوو گەڕەکە جێگیربوون.

هەروەها چەکدارەکان چوونە ناو گەڕەکی جەلا لە تەنیشت شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە بیانووی ئەگەری هێرش و دانیشتوانەکەیان ناچار کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. دوای ڕۆشتنی خەڵکی سڤیل، چەند ماڵێکیان تاڵان کردووە.
ئ،ح

بەپەلە