چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبونی بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 430 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبونی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوەو كاندیدی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بکرێتەوە.


بڕیاربوو لەكۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆكی یەكێتی  ناوی ئەو كەسانە یەكلایی دەكرێنەوە كە بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكراون، بەڵام تائێستا هیچ ناوێك ڕانەگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەشێك لەسەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایانكردووە موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی ئەساس، دوبارە پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پێبدرێتەوە.

هەروەها ئاژانسی "بغداد الیوم" بڵاویکردوەتەوە، هەر لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا پرسی كاندیده‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێ کراوه‌.