شارپرێس:
پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا، بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لەناوەندەکانی خوێندن بکرێتە پشوی فەرمی.
پارێزگای کەرکوک لەڕاگەیەندراوەكەیدا هاتوە، بڕیاردراوە بەڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ یەکشەممە لەسەرجەم باخچەکانی منداڵان و خوێندنگە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان لەسەرتاسەری پارێزگاکەدا".
ئاماژە بەوەشکراوە،" ئەم بڕیارە لەژێر رۆشنایی ڕاپۆرتەکانی کەشناسی و پەروەردەی کەرکوك و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران دراوە بەهۆی بەردەوامیی دۆخی نالەباری کەشوهەوا، شەپۆلی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما".
ئاشکراشیکرد،" سبەینێ دەوامی فەرمی لەفەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان بەئاسایی بەردەوامدەبێت".
ئەمە لەكاتێكدایە، شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێمی گرتۆتەوەو پێشبینی دەكرێت لەمشەوەوە لەزۆربەی شاخەكانی هەرێم بەفر ببارێت و سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە.