شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له‌هه‌واڵێكى به‌په‌له‌دا ئاشكرایكرد، نیکۆلاس مادورۆ سەرۆکی ڤەنزوێلاو هاوسه‌ره‌كه‌ى دەستگیرکراون‌و براونەتە دەرەوەی خاکی ڤەنزوێلا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەپۆستێکى به‌په‌له‌دا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی 'تروس سۆشیاڵ' ئاشكرایكردوه، "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەسەرکەوتویی هێرشێکی بەرفراوانی ئەنجامدا دژی ڤەنزوێلاو سەرۆکەکەی".
ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، "له‌ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا، نیکۆلاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەستگیرکراون‌و لەو وڵاته براونەتە دەرەوە".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى وتوه، "ئەو ئۆپەراسیۆنە بەهاوکاریی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە، دواتریش وردەکاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بڵاودەکه‌ینه‌وه‌و ئەمڕۆش لەمارالاگۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت".