شارپرێس:
وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا دەرکەوتەوەو لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، "هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەمان کارێکی نارەوایەو بەتوندی وەڵامیدەدەینەوە"، ده‌شڵێت، "دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكه‌ین‌و به‌رگریى له‌گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز وەزیری بەرگری ڤەنزوێلا دواى بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى به‌ئامانجگرتنى ماڵه‌كه‌یى‌و نه‌بونى هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ى چاره‌نوسیه‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وته‌وه‌و له‌په‌یامێكدا وتى، "وڵاتەکەم بەردەوامدەبێت لەبەرەنگاربونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکاو دەستبەرداری مافی سەربەخۆیی خۆی نابێت".
دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆو هاوسەرەکەی، لۆپێز ڕایگەیاند، "میللەت سەردەکەوێت، ئێمە دانوستان ناکەین، دان بەوەدا نانێین، ئێمە بەردەوامدەبین لەبەرگریکردن لەگەلەکەمان، هەروەها هیچ سازشێک لەسەر ئازادیی‌و سەربەخۆیی ڤەنزوێلا ناکرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "هیچ سازشێک لەسەر ئازادیی‌و سەربەخۆیی ڤەنزوێلا ناكه‌ین‌و دەبێت بەیەکگرتویی بمێنینەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم کاتانەدا".