پژاك له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى ئێرانه‌وه‌ خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌و ده‌ڵێت: كرماشان چه‌قى گۆڕانكارییه‌كان ده‌بێت

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك) له‌باره‌ى خۆپیشاندانى شاره‌كانى ئێرانه‌وه‌ خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌و له‌په‌یامێكدا ده‌ڵێت، "چیتر بێده‌نگ نابین‌و كرماشانیش چه‌قى گۆڕانكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ده‌بێت"، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی پژاک-یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "کۆماری ئیسلامی لەکۆتا ڕۆژەکانی خۆیدایەو دەبێت تەسلیمی ئیرادەی گەلان بێت".


ڕێوار ئابدانان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاك) لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا لەسەر چیاكانى کوردستانه‌وه‌ پەیامێكى تایبەتى بۆ خەڵکی کرماشان، ئیلام‌و لۆڕستان ناردو هاوكات هۆشداریی توندیدایە ده‌سه‌ڵاتى ئێران‌و ڕایگه‌یاند، "داوات لێده‌كه‌ین تەسلیمی ئیرادەی گەلان بیت، داوات لێده‌كه‌ین لەتوندوتیژیی‌و هێرش بۆسەر خۆپیشاندەران خۆت بەدوربگریت".

هۆشداریى به‌كۆمارى ئیسلامى ده‌دات‌و ده‌ڵێت، "بیرتان بێت، پژاک وەک قەڵغانێک لەبەرامبەر هەر هەڕەشەو هێرشێک بۆسەر گەلەکەمان دەوەستینەوەو پاڵپشتی شۆڕشی دیموکراتیکی گەلان دەبین، خه‌ڵكى خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ لە ئیلامەوە تێینەوەو ده‌پرسین، بێ کرماشان، کوردستان دی چەس، هه‌ربۆیه‌ ئەمجارە پژاک نە دەسەتەوسان دەبێت‌و نه‌ لەچاوەڕوانی چراى سەوزی کەسیشدا ده‌بێت، دڵنیاشتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، کۆماری ئیسلامی لەکۆتا ڕۆژەکانی خۆیدایەو دەبێت تەسلیمی ئیرادەی گەلان بێت".

بەپەلە