شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات‌و فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)و فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى دیكه‌ى هه‌سه‌ده گه‌یشتنه دیمه‌شق‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع كۆده‌بنه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى ساڵى ڕابردوو.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایكردوه، وه‌فدێكى سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده گه‌یشتوه‌ته دیمه‌شق.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "لەئێستادا وه‌فده باڵاكه‌ى هه‌سه‌ده، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق لەپایتەختی سوریا له‌كۆبونه‌وه‌دایه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکگرتنه سه‌ربازییه‌كان به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان عه‌بدى‌و شه‌رع".
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هه‌سه‌ده ناوى ئه‌ندامانى وه‌فده‌كه‌ى ئاشكراكردوه كه به‌مشێوه‌یه‌یه، "وه‌فده‌كه پێکهاتون لەمەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) سیپان حه‌مۆ فه‌رمانده‌ى گشتیى یه‌په‌گه‌و هاوكات سۆزدار دێریک ئه‌ندامانى گشتیى فه‌رمانده‌یى هه‌سه‌ده".
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى باڵاى سه‌ربازیى هه‌سه‌ده‌و حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع، بۆ قسه‌كردنه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى به‌نده‌كانى ڕێكه‌وتنى 10ى ئادارى نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و مه‌زڵوم عه‌بدى.
