شارپرێس:
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند:کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات، و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، کۆتایی هات. گفتوگۆکان لەسەر یەکگرتنی سەربازی بوو.
فەرهاد شامی لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، هێزەکانمان دووپاتی دەکەنەوە کە وردەکاری و ئەنجامەکان لەگەڵ تەواوبوونی ڕاوێژەکان بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.
دەشڵێت، هەر زانیارییەک کە لە ئێستادا لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە هەیە، ڕەنگدانەوەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە نییە.
شامی ڕاشیگەیاند، گفتوگۆکان بەشێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەدەچن بۆ دەستەبەرکردنی دەرئەنجامە باشەکان و دانانی ئەولەویەت بۆ ئاشتی و سەقامگیری.
ئەوە لەکاتێکدایە میدیای سوریا بڵاویکردەوە لەکۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کراوە کۆبوونەوەی دیکە بکرێن، بەڵام ئەنجامێکی ڕون بەدەستنەهاتووە.