شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەی وەفدی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت لە دیمەشقی پایتەخت، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرسی یەکگرتنی سەربازی، کۆتایی هات".
ناوەندەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر وردەکاری و ئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاودەکرێتەوە".
شاندەکە پێکهاتووە لە مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە و ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە سۆزدار حاجی و سیپان حەمۆ.
بڕیاربوو پێشتر ئەم کۆبوونەوەیە بکرێت، بەڵام هەسەدە ڕایگەیاندبوو کە سەردانی شاندەکە بۆ دیمەشق بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە دواخراوە.