شارپرێس:
بەبڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا كرا به‌سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپه‌رله‌مانى عێراق.
سیپان شێروانی ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیاى فه‌رمیى حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه، "شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانى عێراق".
شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فراكسیۆنى پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی په‌رله‌مانى عێراق لەپارێزگای کەرکوک بوو، لەخولی پێنجەمی په‌رله‌مانى عێراقیش، جێگری دوەمی سەرۆکی په‌رله‌مان بوو.
له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانیش كاندیدى حزبه‌كه‌ى بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى جێگرى دوه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ڵام نه‌یتوانیى سه‌ركه‌وبێت‌و ده‌نگى پێویستى نه‌هێناو حزبه‌كه‌ى ناچاربوو، د. فه‌رهاد ئه‌تروشى له‌شوێنه‌كه‌ى كاندید بكات‌و پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت.