شارپرێس:
سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى كاندیده‌كانیان بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ره‌تادا 40 كاندیدیان هه‌بوه، به‌ڵام ئێستا ماوه‌ته‌وه ته‌نها سێ كاندید، ده‌شڵێت، "هیوادارین لێکتێگه‌یشتن له‌نێوان پارتى‌و یه‌كێتییشدا ڕوبدات بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار".
عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەکانی دەوڵەت له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "بڕیاری پێکهێنانی حکومەت تەنها عێراقییەو نوێنەرایەتی یەکێک لەپەیامەکانی بوژانەوەی نیشتمانی دەکات، ئێمه‌ش له‌چوارچێوەی هەماهەنگی، کۆدەنگیمان وەک پێوەرێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دامەزراندوە".
ده‌شڵێت، "ئاماژەکانی بوژانەوە لەپرۆسەی سیاسی‌دا دەستیان بەدەرکەوتن کردوەو بەڕێوەچونی ڕێکوپێکی‌و دادپەروەرانەی هەڵبژاردنەکان، نوێنەرایەتی پەیامی بوژانەوە دەکه‌ن، هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان‌و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان پەیامێكى گرنگى دیموكراتی‌و سیاسیى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى عێراقه".
به‌وته‌ى عه‌مار حه‌كید، "ویستى جێبه‌جێكردنى بڕیاره ده‌ستورییه‌كان له‌واده‌ى خۆیاندا هه‌یه، هه‌روه‌ك بڕیاریشه له‌ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام هه‌وڵدراوه زوتر له‌و واده‌یه كاره‌كان به‌ڕێوه‌بچن، بۆ ئه‌وه‌ش په‌یام ئاراسته‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كراوه، هه‌رچى زوه لێکتێگه‌یشتن له‌نێوانیاندا دروستبێت سه‌باره‌ت به‌پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق".
سه‌باره‌ت یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌وه، حه‌كیم جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هه‌وڵه‌كانمان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زوه، بگه‌ین به‌دیاریكردنى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندوه، "وه‌كو چوارچێوە، دەرگاکانمان بەڕوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کردەوە، داوامان لەهەر کاندیدێک کرد پێنج ئەولەویەت بۆ بەرنامەی حکومەتەکەی بخاتەڕوو، ئامانجیش له‌وكاره، لێکۆڵینەوەبوو لەقووڵایی دیدگای کاندیدەکەو چارەسەرەکانیان بۆ ئەولەویەتەکان کە دایان‌نابوو، ئەمە جگە لەسروشتی کابینە پێشنیازکراوەکەیان".
ئه‌وه‌شى وت، "ئەم پرسیارانە بەتوندی لەلایەن لیژنەی دامەزراوەوە ئاراستەی کاندیدەکان کراوە، لەسەر بنەمای ئەو پێوەرانە، له‌سه‌ره‌تادا 40 كاندیدمان هه‌بوو، دواتر كه‌مبونه‌وه بۆ نۆ كاندید‌و ئێستاش ته‌نها سێ كاندیدمان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به‌ناوى سێ كاندیده‌كه‌ش، عه‌مار حه‌كیم ناوى هه‌رسێكیانى ئاشكراكردوه‌و وتویه‌تى، "ئێستا سێ كاندیدى دیار‌و گرنگمان هه‌یه، ئه‌وانیش محەمەد شیاع سودانی، نوری مالیکی‌و حەیدەر عەبادی-ن".
لاى خۆیشیه‌وه، غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى، "سەبارەت بەسەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق، ئه‌گەر لای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بڕیاربێت لەناو سەرۆك وەزیرانەكانی پێشوو، كەسێك دوبارە بكرێتەوە به‌سەرۆكی حكومەت، بەئەگەری زۆرەوە حه‌یده‌ر عه‌بادی دەبێتەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق كە لەساڵانی (2014 ـ 2018) سەرۆكی حكومەتی عێراق بوە".
