شارپرێس:
د.دڵشاد محه‌مه‌د مامۆستاى زانكۆ‌و كاندیدى ده‌رنه‌چوى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ فۆڕى كاندیدبونى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراقى پڕكرده‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و فۆڕمه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتوه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى 1ى 2025، د. دڵشاد محه‌مه‌د مامۆستاى زانكۆ‌و پسپۆڕى بوارى ده‌رمان‌و ژه‌هرزانیى فۆڕمى كاندیدبونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق پڕكرده‌وه.
تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌كو كورد ناویان هاتوه كه به‌شێكیان به‌نیازى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى كاندیدبونن‌و به‌شێكیشیان پڕیان كردوه‌ته‌وه بریتین له (له‌تیف ڕه‌شید، ئاسۆ فه‌ره‌یدون، شوان داودى، نزار ئامێدى، موسه‌ننا ئه‌مین‌و د. دڵشاد محه‌مه‌د).
شارپرێس زانیویه‌تى، ته‌نها د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون‌و شوان داودى‌و د.دڵشاد محه‌مه‌د به‌فه‌رمى فۆڕمیان پڕكردوه‌ته‌وه، ئه‌وانى دیكه تائێستا ئه‌وكاره‌یان نه‌كردوه‌و به‌گوێره‌ى بڕیارى په‌رله‌مانى عێراقیش، سبه‌ینێ ده‌رگاى خۆ كاندكردن داده‌خرێت.