شارپرێس:
كه‌شناسێك زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رماو باران‌و به‌فره‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "15 ڕۆژى كۆتایی ئه‌م مانگه، كه‌شێكى دیكه‌ى سارد‌و به‌فرو بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات".
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسی به‌شارپرێسى وت، "لە15 ڕۆژی کۆتایی ئه‌م مانگه، شەپۆلێکی نوێی سەرمای بەهێزو بەفربارین ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "به‌گوێره‌ى پێشبینیەکان‌و ئه‌و نه‌خشانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان، لە15 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگه واته له15ى 1ى 2026 تاوه‌كو 31ى 1ى 2026 شەپۆلی نوێی سەرمای بەهێزو بەفربارین ڕودەکاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان".