هەڵسەنگاندنی نیویۆرک تایمز بۆ ناڕەزایەتییەکانی ئێران: "ساتی تەقینەوە نزیکە" و حکومەت هەوڵی مانەوە دەدات.

توێژینەوە و شیکاریی

17 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه


نوسینی  یۆرۆنیوز فارسی
وەرگێڕان لە فارسییەوە: حەمەدەمین سلێمان

ئێران لە نێوان توڕەیی خەڵک و هەڕەشەی دەرەکیدا گیرخواردووە؛ دەوڵەتێک کە بە گوتەی بەرپرسانی ئێران خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی مانەوەی خۆی دەدات، لەو هەفتەیەدا شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتیەکانی بەخۆیەوە بینی .

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە قەڵەمی فەرناز فاسیحی نووسیویەتی کە ئێران لە حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوو تەحەدا دایە: نائارامییەکانی ناوخۆیی و هەڕەشەی سەربازی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە. ئەو ڕۆژنامە ئەوەشی خستەڕوو کە بەرپرسانی ئێران لە هەوڵ دان هەم کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکانی ناوخۆ بکەن و هەم ڕێگری لە مەترسی هێرشە دەرەکییەکان بکەن .

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، حکومەتی ئێران لە ساڵانی ڕابردوودا بە بەکارهێنانی سەرکوتی توندوتیژی ناڕەزایەتییەکان، شەپۆل شەپۆل خۆپێشاندانەکانی کۆنتڕۆڵکردەوە. بەڵام ئەوجارە بارودۆخەکە جیاوازە؛ تێکەڵەی قەیرانی ئابووری، گەندەڵی بەربڵاو، گەمارۆکانی نێودەوڵەتی هاوکێشەکەی ئاڵۆزتر کردووە و بووەتە هۆکارێک بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی نەتوانن ستراتیژێکی ڕوون پێشکەش بکەن. ئەو میدیا ئەمەریکییە ئەوەشی خستەڕوو کە هیچ ئاماژەیەک لە ئارەزوەی ئێران بۆ سازش کردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی نیە کە دەتوانێت ئیسرائیل و ئەمەریکا ڕازی بکات و مەترسی هێرشەکانی دووبارە کەم بکاتەوە .

نیویۆرک تایمز نووسیویەتی که خۆپیشاندانەکان لە هەفتەی ڕابردوودا بەزۆری لە شارۆچکە بچووکەکان، ناوچە هەژار نشینەکان و زانکۆکان بەڕێوە چوون. خەڵکی دروشمەکانی دژ بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەڵێنەوە و داوای کۆتاییهێنان بە دەستەڵاتی مەزهەبی دەکەن. ئەو ڕۆژنامە ئەوەشی خستەڕوو کە، هەرچەندە تاران لە زۆربەی ناوچەکان بە ڕواڵەت ئارامە، بەڵام بازاڕی تەقلیدی و چەند گەڕەکێک و شوێنی کار و زانکۆکان بوونەتە مەیدانی خۆپیشاندان و داخستنی بەرفراوانی کار و کاسبی .

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە کۆتاییدا نووسیوویەتی کە ئێران لەگەڵ قەیرانێکی ئاڵۆزدا ڕووبەڕوو بووەتەوە؛ تێکەڵەیەک لە ئابووری قەیراناوی، گەندەڵی بەرفراوان، سزا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەی سەربازی دەرەکی، لە کاتێکدا توڕەیی خەڵک ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و هیچ ستراتیژێکی ڕوون و کرداری بۆ بەڕێوەبردنی ئەم فشارانە لە ئارادا نیە .

بەپەلە