شارپرێس:
هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان‌و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كاندیدى جیاوازى خۆیان، بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ڕاگه‌یاند، وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیش له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ناوى كاندیدى حزبه‌كه‌ى بۆ ئه‌و پۆسته ئاشكراده‌كات.
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى بافڵ تاڵه‌بانى له‌شارى سلێمانى كۆبوه‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌تبوو به‌یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبونه‌وه‌كه كۆتاییهات، له‌وباره‌یه‌وه كاروان گه‌زنه‌یى وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان تایبه‌ت به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى كۆتاییهاتوه‌و به‌فه‌رمیش (نزار ئامێدى) كاندیدمانه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق".
لێدوانى وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتیى له‌كاتێكدایه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش، میدیاى نزیك له‌پارتى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى حزبه‌كه‌وه ئاشكرایكردوه، د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ئێستاى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، كاندیدیانه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
به‌و پێیه‌ش، پارتى‌و یه‌كێتیى به‌دوو كاندیدى جیاوازه‌وه ده‌چنه ململانێى به‌ده‌ستهێنانى كورسیه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار‌و له‌سه‌ر یه‌ك كاندیدى هاوبه‌ش ڕێكنه‌كه‌وتون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شیعه‌و سوننه‌كان داوایان له‌هه‌ردوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ى هه‌رێم كردبوو، توشى ئیحراجییان نه‌كه‌ن‌و به‌كاندیدێكى هاوبه‌ش بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مانى عێراق.
نزار ئامێدى كێیه؟
ناوى ته‌واوى نزار محه‌مه‌د سه‌عید محه‌مه‌ده‌و ناسراوه به(نزار ئامێدى)
له6ى 2ى 1968 له‌قه‌زاى ئامێدى له‌پارێزگاى دهۆك له‌دایكبوه
هاوسه‌رگیریى كردوه‌و خاوه‌نى چوار منداڵه.
بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ئه‌ندازیارى میكانیك به‌ده‌ستهێناوه له‌كۆلێژى ئه‌ندازیاریى زانكۆى موسڵ.
هه‌ردوو زمانه‌كانى كوردى‌و عه‌ره‌بى به‌باشى ده‌زانێت.
ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان‌و هاوكات به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسیى حزبه‌كه‌شیه‌تى له‌شارى به‌غدا.
له‌ساڵانى 1993 تاوه‌كو 2003 له‌سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كاریكردوه.
ڕاوێژكاریى هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك كۆماره‌كان (مام جه‌لال، فوئاد مه‌عسوم‌و د.به‌رهه‌م ساڵح بوه) له‌ساڵى 2005 تاوه‌كو 2022.
له‌ساڵى 2022 تاوه‌كو 2024، وه‌زیرى ژینگه‌ى عێراق بوه له‌كابینه‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى.