هەسەدە ڕاگەیەندراوێکی بەرگری سوریا ڕەتدەکاتەوە

کوردستان

05/01/2026‌ 1059 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە توندی ئەو بانگەشانە ڕەتدەکەنەوە کە لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریدا سەبارەت بە هێرشێکی گوماناوی بۆ سەر بازگەیەکی پۆلیسی سەربازی لە نزیک شارۆچکەی دێرحافەر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب خراوەتەڕوو.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ بە هیچ شێوەیەک چالاکیی و جموجۆڵ و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزەکانمان لەو ناوچەیەدا نەبووە. ئەم بانگەشانە بە تەواوی هەڵبەستراو و گوماناوین.

دەشڵێت، ئەم بانگەشانە بۆ ئامانجی دروستکردنی بیانوو و پاساوهێنانەوە بۆ پەرەسەندنن. ئەو لایەنەی بەیاننامەکەی دەرکردووە بەرپرسیارێتی تەواوەتی هەیە لە دەرئەنجامەکانی.

بەپەلە