شارپرێس:
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانی عێراق وردهكاریى كۆبونه‌وه‌یه‌كى فراكسیۆنه‌كه‌یان‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، سودانى له‌باره‌ى دوو موچه نهدراوهكهى ساڵى ڕابردوى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێمه‌وه داواكارییهكى ئاراسته‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كردوه".
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین ئاشكرایكردوه، "له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌باره‌ی دوو موچه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوه‌وه قسه‌مان كرد، به‌ڵام سودانى وه‌كو ههموجارێكی دیكه دوباره پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌ته‌واوی جێبهجێنهكردوه له‌پرسی ناردنی 120 ملیاره‌كه كه‌مته‌رخه‌می هه‌بوه‌و ئێستاش بودجه‌و حكومه‌ت كۆتاییهاتوه‌و پێویسته ئه‌م بابه‌ته له‌بودجه‌ی ساڵی 2026 چاره‌سه‌ربكرێت".
وه‌كو د. موسه‌نا ئاماژه‌ى پێكردوه، "له‌و كۆبونه‌وه‌یدا سودانى پێیى وتین، پێشنیازده‌كه‌م پرسی دابه‌شكردنی دوو موچه‌كه‌ی ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن پارتى‌و یه‌كێتییه‌وه بكرێته ئه‌جێندای پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق‌و بكرێته مه‌رجێك له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و به‌ڵێنی دابه‌شكردنی ئه‌و دوو مووچه‌یه وه‌ربگیرێت لهمساڵداو ئه‌گه‌ر نه‌كرایه مه‌رجی سه‌ره‌كی پێكهێنان‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌نه‌ناردنی ئه‌و دوو موچه‌یه به‌رپرسیارن".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "حیساباتی بودجەی ساڵی 2025 بەتەواوی داخراوە، سودانیش بەڕاشكاوی پێى وتین، خەرجكردنی موچەی مانگەكانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوو لەدەسەڵاتی حكومەتی ئێستادا نییە، چونكە تەخسیساتی دارایی (خه‌رجى ساڵ) نەماوە، تاكە دەرچە بۆ گەڕانەوەی ئەو پارەیە، جێگیركردنیەتی لەیاسای بودجەی 2026و مەرجكردنیەتی لەسەر سەرۆك وەزیرانی داهاتوو".
