گروپە چەکدارەکان لەحەلەب ئامادەکاری بۆ شەڕ دەکەن

کوردستان

06/01/2026‌ 399 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هەسەدە ڕایگەیاند، گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە زۆرەملێ دانیشتوانی گەڕەکێکی حەلەبیان لە ماڵەکانیان دەرکردووە.

هەسەدە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، گروپەکان قەناس بەدەستیان جێگیرکردووەو تانک و زرێپۆشیان بڵاوەپێکردووە.

دەشڵێت، ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارە و مەترسی لەسەر سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنی دروست دەکات و ناوچەی نیشتەجێبوونەکە دەگۆڕێت بۆ ناوچەیەکی سەربازی. 

هەروەها دەڵێت، تۆپباران لە شاری حەلەب دەستیپێکردەوە و گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە تۆپ و تانک گەڕەکی ئەشرەفیە و ناوچەی دەوروبەری مزگەوتی ڕۆژهەڵاتیان کردە ئامانج.