شارپرێس:
کاربەدەستێکی کۆشکی سپی بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز، زۆر بە توندی لێی دەدرێت.
کاربەدەستێکی کۆشکی سپی سەبارەت بە بارودۆخی ئێران بە دەنگی ئەمریکای وت، سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەم بارەیەوە "سەرۆک ڕوون و ئاشکرا بووە؛ ئەگەر ئێران تەقە و توندوتیژی بکات و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمەش نەریتیانە، ئەوا زۆر بە توندی لێیان دەدرێت."
ئەو کاربەدەستە دەشڵێت "سەرۆک بە ئۆپەراسیۆنی مدنایت هەمەر (چەکوشی نیوەشەو) و ئۆپەراسیۆنی ئەبسلوت ڕیسۆڤ (ئیرادەی هەمیشەیی )، نیشانی دا ئەوەی دەیڵێت دەیباتە سەر."
ترەمپ پێشتریش هۆشداری دابوو ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ئەوا ئەمەریکا بە هانایانەوە دەچێت.
نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە تاران و چەندین شاری تری ئێران دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.