شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ده‌ركردنى ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریتانه‌وه، كه‌وتنه هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژیى گه‌وره‌وه"، ده‌شڵێت، "شه‌ڕ دژى كورد له‌حه‌له‌ب، كاردانه‌وه‌ى دیكه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت‌و ئێمه ناچارین ته‌سلیمى ئه‌و شه‌ڕه بین".
فەوزه یوسف هاوسەرۆکی لیژنەی دانوستان بۆ باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕاگەیاندنی شەڕ لەلایەن دەسەڵاتی ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریاوه دژى دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەو به‌نى زه‌ید، هەڵەیەکی ستراتیژییه نه‌ده‌بوو حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ئه‌وه بكات".
فه‌وزه یوسف هه‌ڕه‌شه ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕاگه‌یه‌نراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى شارى حه‌له‌ب، کاردانەوەی حەتمی‌و كاردانه‌وه‌ى دیكه به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت".
به‌رپرسه باڵاكه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه، "ئەم شەڕەى ئێستاى حه‌له‌ب، لەلایەن هێزە دەرەکیەکانەوە سەپێندرا، بەداخەوە ئێمەش ناچاربوین تەسلیمی ئەو شەڕەبین، ئه‌گه‌رنا ئێمه شه‌ڕخواز نه‌بوین".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئێمە پشتگیریی لەگفتوگۆو چارەسەری ئاشتیانە دەکەین، بەڵام لەهەمانکاتدا، بەرگریی لەخۆمان دەکەین‌و لەبەرامبەر هەر هێرشێک بێده‌نگ نابین‌و وه‌ڵامێكى توندمان ده‌بێت".
