شارپرێس:
ئەبو عومەر ئیدلبى یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى فەرماندەیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) په‌یامێكى توند‌و هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاراسته‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و سوپاى سوریا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ تانێكێكت به‌سه‌لامه‌تى له‌ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود نابه‌یته ده‌ره‌وه، هه‌مان ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینینه‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د به‌چاوى خۆى بینیى".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ى هه‌سه‌ده كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌و خه‌ڵكى ئیدلبى سوریایه، له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا ده‌ڵێت، "دیمەنی جوڵه‌پێكردنى تانکەکانتان به‌ره‌و شێخ مەقسود، هه‌مان ئه‌و دیمه‌نه‌م بیرده‌خاته‌وه كاتێك ویستیان بچنه ناوچه‌ى جەبەل الزاویە له‌گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى حه‌له‌ب‌و دواتریش هه‌موتان بینیتان چی‌یان به‌سه‌رهات".
له‌درێژه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، ئەبو عومەر ئیدلبى ده‌ڵێت، "با وردتر بۆتان باس بكه‌م، ئەوکاتە ئێمه جگە لەچەکی سوک هیچی دیكه‌مان نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌سه‌دمان ناچار به‌پاشه‌كشه‌كردو ئه‌و تانكانه‌شى هێنابوى بۆسه‌ر ئێمه، ده‌زانن چى به‌سه‌رهات؟ با پێتان بڵێم، وەکو کانزای خراپ به‌جێمان‌و سه‌رجه‌میان سوتێندران، چونکە ئەم گەلە بەزۆر ناشکێنرێت".
فه‌رمانده عه‌ره‌به‌كه‌ى هه‌سه‌ده هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ دەسەڵاتی نوێى سوریا ده‌یانه‌وێت هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دوباره بكه‌نه‌وه، كه حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى پێشخۆیان كردى‌و نه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، خراپیشى به‌سه‌رهات، به‌ڵام ئێوه ڕاستیه‌كتان بیرتان چوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، گه‌لى كورد له‌سوریا بڕیاری ئازادبونی داوە، ناتوانرێت ڕام بکرێت".
له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ شه‌رع، ئیدلبى ئه‌وه‌ى ڕونكردوه‌ته‌وه، "هه‌رچەند چەکت هەبێت، هەرگیز لەچەکی ئەسەد زیاتر‌و بەهێزتر نابێت، ئەسەد لەکوێ کۆتاییهات؟ لەزبڵدانی مێژودا، چونکە پێیوابوو، تانکەکان دەتوانن شەرعیەت دروستبکەن، نه‌ك دروستیان نه‌كرد، به‌ڵكو ئیراده‌شى شكێندرا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "هەمیشە بێتاوانەکان قوربانین؛ خوێنیان دەڕژێت، ماڵەکانیان وێراندەکرێت، ژیانیان دەدزرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م تاوانانه‌ى ئێستا ده‌كرێن، به‌چاودێریى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌لایه‌ك یاسای قەیسەر هه‌ڵگیراوه‌و له‌لایه‌كى دیكه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌دا ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ واقیعێك، كه ئه‌م حكومه‌ته شمشێرێکى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌نیازه بیخاته سه‌ر ملی هەموو سورییەکان".
به‌زمانێكى زبر ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ئێوەی گەمژەکان چی دەکەن؟ ئایا درک بەوە دەکەن هەموو تانکێک کە بچێتە ناو ناوچەیەکی نیشتەجێبون بیانویەکی نوێیە بۆ بەردەوامبون لەگەمارۆدان‌و هەر فیشەکێک کە ده‌تەقێنرێت خزمەته به‌ئەجێندا ناوچەییەکان؟ بۆیه تێبگه‌ن‌و ده‌ستهه‌ڵبگرن، سوریا ئەمڕۆ زۆر لاوازەو ناتوانێت بەرگەی شەڕێکی دیكه بگرێت".
