شارپرێس:
وه‌زیرێكى حكومه‌تى هه‌رێم پەیامێک ئاراسته‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "پێشئه‌وه‌ى له‌حه‌ڵه‌ب بشكێن، ئێوه‌ش له‌دێره‌زور یان هه‌ر شوێنێكى دیكه كه خۆتان به‌گونجاوى ده‌زانن، به‌ره‌یه‌كى شه‌ڕیان له‌سه‌ربكه‌نه‌وه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "پشت بەخۆتان ببەستن‌و بەتەمای ھیچ دەوڵەت‌و کەسولایەک مەبن بەھاناتانەوە بێت".
حەمەی حەمەسەعید وه‌زیرى ڕۆشنبیریى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى هه‌سه‌ده‌ى كردوه، سه‌ره‌تا وتویه‌تى، "نیگەرانم بەو بارودۆخەی بەسەر برا کوردەکانماندا دەگوزرەێ لەشاری حەڵەب، ھێرش‌و پەلاماری سوپای شەرع بەم زستانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیەو کوشتن‌و ئاوارەکردنی ژن‌و منداڵ، ڕسواو مەحکوم دەکەم".
ئه‌و وه‌زیره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ هه‌سه‌ده پێشنیاز ده‌كات، "پێشنیازیشم بۆ ڕێبەرایەتی ھەسەدە ئەوەیە، پێشئەوەی لەحەڵەب بشکێن، ئێوەش لەدرێرەزور یان ھەرشوێنێکی گونجاوە بۆتان دەکرێت بەرەی شەریان لەسەربکەنەوە".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تى، "چونکە بێگومانبن، ئەگەر ئێوە لەحەڵەب بشکێن، ئەوکات ئەوان خەیاڵ ئاسودەو یەک چاو دەبنەوەو ھێرش‌و پەلامار بەگشتیی بۆسەر ئێوە دەستپێدەکەن، پشتیش بەخۆتان ببەستن‌و بەتەمای ھیچ دەوڵەت‌و کەسولایەک مەبن بەھاناتانەوە بێت".
