شارپرێس:
په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌لامارى فراوان‌و دژوارى گروپه‌كانى توركیا‌و سوریا بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى شارى حه‌له‌ب ده‌ستیپێكرد، ده‌شڵێت، "ئاسایشى كورد به‌توندى وه‌ڵامده‌داته‌وه".
كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانى دیمه‌ش له‌دوو قۆڵه‌وه هێرشێكى قورس‌و فراوانیان بۆسه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسودو به‌نى زه‌ید ده‌ستپێكرد.
كه‌نداڵ ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، سه‌ربارى فراوانى‌و هێزێكى زۆر، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشى كورده‌وه به‌توندى لێیان هاتونه‌ته ده‌ست‌و تائێستا پێكدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕێكى زۆر دژوار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داواى چۆڵكردنى گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى حه‌له‌بى كردبوو، دوا واده‌ش كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ دیاریكرابوو، جه‌ختیكردبوه‌وه، له‌دواى ئه‌وكاته‌وه، هێرشێكى چڕ‌و فراوان ده‌ستپێده‌كات.