ڕوانگەی سوری: ڕێککەوتنی ئەحمەد شەرع لەگەڵ ئیسرائیل بۆ قڕکردنی کوردە

کوردستان

07/01/2026‌ 1698 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە شەهید و بریندار هەیە. کەسانێک لە کەناڵە عەرەبییەکان دەردەکەون و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێزەکانی سوریای دیموکرات خەڵکی سڤیل دەکوژێت بۆ ئەوەی نەتوانن لە گەڕەکەکان بچنە دەرەوە. 

ڕامی عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند، ئەوەی بەسەر عەلەوییەکان و دروزەکاندا هات و  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە ساڵی ڕابردوو بێدەنگەی لێکرد، ئەمڕۆ بەرامبەر کورد دووبارە دەبێتەوە.

دەشڵێت، دیارە ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئیسرائیل کردوویانە ئامانجی قڕکردنی کوردە.

هەروەها ڕونیکردەوە، بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری کە بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچەیەدا دەکەنە ئامانج، درۆیە، چونکە ئامانجکردنەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەو دوو گەڕەکە هەیە.