هەڵوێست: لەشکرکێشی سەر کورد لەحەلەب یاساشکێنیەکی ڕوونە

کوردستان

07/01/2026‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لەبەیاننامەیەکدا  ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت، جارێکی دیکە شەڕو هێرش بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردوەتەوە، جگە لە شەهیدو بریندار هەزاران هاوڵاتی ئاوارەبوون. 

لەبەیانەکەدا هاتووە، ئەم شەڕو لەشکرکێشیە یاساشکێنیەکی ڕوونە. 
ڕاگرتنی ئەم هێرشانە پێویستییەکی مرۆیی و سیاسی بەپەلەیە..
داواکارین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستێوەردانی خێرا بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە. 

دەشڵێت، چارەسەری دۆزی کورد لە ڕۆژئاواو هەر وڵاتێکی دیکە، بە دیالۆگی سیاسی دەکرێت نەک شەڕو هێرش و هەڕەشەو ئەزمونی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەزمونێکی سەرکەوتوەو دەبێت بەبایەخەوە سەیربکرێت، نەک هەوڵی سڕینەوەی بدرێت.