شارپرێس ـ کەنداڵ جودی:
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکه کوردیهكانى شارى حه‌له‌ب مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ئاشكرادهكاتو په‌یامێكى به‌په‌له ئاراسته‌ى بارزانى‌و تاڵه‌بانى ده‌كات"، ده‌شڵێت، "مه‌ترسى جینۆسایدى كورد هه‌یه‌و ناشزانین دواى كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ چى ڕوده‌دات".
نوری شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکه كوردیهكانى حه‌له‌ب (شێخ مه‌قسود، ئهشرهفیهو به‌نى زه‌ید) تایبه‌ت به‌شارپرێسى وت، "تائێستا هێزەکانی سەر بەحکومەتی ئه‌حمه‌د شه‌رع، بەردەوامن لەهێرشی توند بۆسەر گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان، هه‌ربۆیه به‌پێویستى ده‌وانم داوا لەدەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان بكه‌م، "هاوكاربن له‌ڕاگرتنى ئه‌و په‌لامارانه بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردیهكانى حه‌له‌ب".
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سێ گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كه‌ى حه‌له‌ب ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس هۆشدارییدا سەبارەت بهپهلامارهكانى ئێستا بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردەوارییەو به‌كارهێنانى چەکی قورس.
شێخۆ ئه‌وه‌شى وت، "بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق، دۆخی ئەو دوو گەڕەکە زۆر ئاڵۆزەو دۆخی مرۆییش خراپتر دەبێت، ناشزانین لەدوای کاتژمێر 3و كاته‌كانى دواتر، چیمان به‌سه‌ردێت".
لەکۆتایی قسەکانیدا، شێخۆ داوای لەحکومەتی باشوری کوردستان‌و بەتایبەتی مه‌سعود بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی‌و نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی کرد کە هەنگاوبنێن بۆ ڕاگرتنی په‌لاماره‌كانى سه‌ر كورد له‌هەردوو گەڕەکە كوردیه‌كه، چونكه وه‌كو وتى، "مه‌ترسى جینۆسایدى كورد هه‌یه".
په‌یامه‌كه‌ى شێخۆ له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تى به‌رگریى سوریا، كاتژمێر 3ى دیاریكردوه بۆ چۆڵكردنى گه‌ڕه‌كه كوردیهكانو له‌دواى ئه‌و واده‌یه، بڕیاریداوه هێرشى فراوان بكاته‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كان.
