وەزارەتی ناوخۆی سوریا كردنەئامانجی ئەحمەد شەرع رەتدەكاتەوە

جیهان

05/01/2026‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی ناوخۆی سوریا ڕۆژی دووشەممە ئەو هەواڵانەی گوایە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا و كەسایەتییە دیارو و راوێژكارەكانی دیكەی كردۆتە ئامانج، ڕەتكردەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و لاپەڕەكانی سۆشیال میدیا ڕاپۆرتێكیان بڵاوكردەوە كە بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە شەرع و كەسایەتییەكانی دیكەی نێو كۆشكی سەرۆكایەتی لە دیمەشق كراونەتە ئامانج.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە لە رۆژی 30ی مانگی رابردوو شەڕ و پێكدادان لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتی سوریا روویداوە.


وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، نورەدین بابا ڕایگەیاند، “هەندێك لە پلاتفۆرمەكان ڕاپۆرتی بێ بنەمایان بڵاوكردۆتەوە كە باس لە ڕووداوێكی ئەمنی دەكەن كە سەرۆك كۆماری سوریا و ژمارەیەك كەسایەتی پێشەنگی كردۆتە ئامانج، ئەمانە هەواڵی هەڵبەستراوو ناڕاستن”.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە تەواوی ئەم ئیدیعایانە ڕەتدەكەینەوە.

هەندێك سەرچاوەی میدیایی ئیسرائیلی ئەوەیان باسكردووە كە ئێران پلانی هەبووە ئەحمەد شەرع تیرۆر بكات و دەسەڵاتەكەی بڕوخێنێت، بەڵام سەرچاوەی دیكە لەو باوەڕەدان كە ئەگەری ناكۆكی نێو گروپە چەكدارەكانی ئەحمەد شەرع رەنگە هۆكاری ئەو رووداوە ئەمنییە بێت كە لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتی سوریادا روویداوە.


بەپەلە