شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لهههرێمو له‌به‌غدا بۆ شارپرێس، مەلا بەختیار فۆڕمى كاندیدبونى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق پڕكرده‌وه‌و گهڕاندیشیهوه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، لاى خۆیشیه‌وه مه‌لا به‌ختیار هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌و ده‌ڵێت، "من نابمە سەرئێشە بۆ یەکێتیی‌و پارتی".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك لهههرێمو به‌غداوه دهستیكهوتوه، مەلا بەختیار وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدکردوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، مه‌لا به‌ختیار فۆڕمى كاندیدبونى وه‌رگرتوه‌و ئه‌مڕۆ ڕاده‌ستى په‌رله‌مانى عێراقى كردوه‌ته‌وه‌و بوه‌ته یه‌كێك له‌و 48 كه‌سه‌ى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كاندیدكردوه.
لاى خۆیشیه‌وه مەلا بەختیار لهپهیامێكدا ڕایگه‌یاند، "نابمە سەرئێشە بۆ یەکێتیی‌و پارتی، ئەگەر یەکێتیی‌و پارتی نەگەیشتنە کاندیدی هاوبەش، ئەوە من دەچمە ململانێکەوەو ئەگەر ئەوانیش گەیشتنە ڕێککەوتنو کاندیدی هاوبەش، ئەوە من پشتیوانی‌یان دەکەمو سەر ئێشەیان بۆ دروستناکەم".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى وت، "لەدوای مام جەلالەوە، بەردەوام من بومەتە قوربانیی کێشەکان، نەک هۆکاری کێشەکان له‌ناو یه‌كێتیدا، هه‌رچه‌ند دابڕاونیم لەمێژوی یەکێتیی، به‌ڵام خۆم بەشیاوی پۆستى سه‌رۆك كۆمار دەزانمو کەسێکی دابڕاویش نیم لەپرۆسەی سیاسی وڵات".
مەلا بەختیار لەدایکبوی 20ی ئابی 1954 لەخانەقین، سیاستمەدارێکی ناسراوى کوردەو پێشتریش لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوه، هاوكات سەرنوسەری ڕۆژنامەی چاودێر‌و گۆڤاری مەدەنییەتیش بوو.
لە10ى حوزەیران 1970 پەیوەندیی بەکۆمەڵەی مارکسیی-لینینیی کوردستانەوە کردوە، ئەوەش چەند مانگێک دوای دروستبونی کۆمەڵەکە. لەساڵی 1974 پەیوەندیی بەشۆڕشی ئەیلولەوە كردوه، بەڵام بەھۆی بیروباوەڕە چەپگەرایییەکانییەوە ڕوبەڕوى گوشار‌و ئاستەنگێکی زۆر بوه‌ته‌وه، لەدوای ھەرەسی شۆڕشی ساڵی 1975 لەدەرەنجامی ڕێکەوتننامەی جەزائیر، کە لەنێوان ھەردوو حکومەتی عێراق‌و ئێران لە6ى ئاداردا واژوکرا، مه‌لا به‌ختیار یەکێکبوو لەوانەی لەلیستی ئەو سەرکردە داواکراوانە بوه كه لەلایەن حکومەتی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوبوو، بەڵام ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی سەرکەوتونەبون.
دواتریش بوه‌ته لێپرسراوی تەواوی شانە نھێنییەکانی کۆمەڵە لەناوشارەکاندا، بەشێوەیەکی نھێنی لەنێوان ھەریەک لەشارەکانی (بەغدا، کەرکوک، کەلار، سەماوە، دیوانییە، فەلوجە، موسڵ، سلێمانی‌و ھەولێر) ھاتوچۆی كردوه بەمەبەستی پێک‌ھێنانی شانەی چەکداریی بۆ بەشداریپێکردنیان لەخەباتی چەکداریدا.
