شارپرێس:
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق داخراو تائێستا 48 کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردوە، لاى خۆیه‌وه د. موسه‌نا ئه‌مین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "خۆم كاندیدكردوه بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار‌و داواى ده‌نگیشمان له‌سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كردوه"، هاوكات بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێست-یش هاتهدهنگو ده‌ڵێت، "د. موسه‌نا کاندیدی ئێمەیەو پشتیوانین".
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا، د.موسەنا ئەمین په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى عێراق هاتهدهنگو ئاشكرایكرد، "من کاندیدی كۆمه‌ڵ‌و ههڵوێستو یەکگرتوم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار‌و برادەرانی نەوەی نوێ پاشەکشەیان کردوە لەکاندیدکردنم".
وتیشى، "برادەرانی نەوەی نوێ پێیانڕاگەیاندوم، ناتوانن پشتیوانیمان بکەن، بەو هۆکارەی کە گوایە کۆبونەوەیان نەکردوە تا بڕیاری پشتیوانییەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام دیارنییە لەهەڵبژاردنەکە پشتیوانی کێ دەکەن".
د. موسەنا ده‌شڵێت، "داوای دەنگمان کردوە لەسەرجەم فراکسیۆنەکانو چاوەرێی ئەوەین دەنگمان پێبدەن، تائێستاش 10 دەنگی مسۆگەرمان هەیەو هەرچەند دەنگمان هێنا، ئێمە مومارەسەری مافێکی خۆمان کردوەو گیرفانمان بۆ ئیمتیازات نەدوریوە".
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌رى ڕەوتی هەڵوێست هاتهدهنگو ده‌ڵێت، "وەک چۆن لەپرۆسەی هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان چوینه کێبرکێوە، بەهەمانشێوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریش هەنگاومان ناوه".
ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، "پێشنیارێکی سێ خاڵیمان ئامادەکرد بۆ لایەنەکانی دەرەوەی پارتی‌و یەکێتیی كه بریتیبون له، یەکه‌م: هەمومان پشتیوانیی کەسایەتییەکی سەربەخۆ بکەین، دوه‌م: کەسێک لەئێوە خۆی کاندیدبکات‌و ئێمە پشتیوانی دەبین، سێیه‌میش، ئێمە کەسێک پێشنیازدەکەینو پشتیوانی بن".
ئاشكراشیكردوه، "لایەنەکان هەر کام بژاردە دیاریبکەن پشتیوانین، له‌ده‌ره‌نجامیشدا، د.موسەنا ئەمین ئامادەیی خۆی پیشانداو ئەمڕۆ وەک كاندید خۆی تۆمارکرد، بۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین، کاندیدی ئێمەیەو پشتیوانین".
