هەواڵێكى گرنگ لەبارەی دۆلاره‌وه‌.. عێراق هاته‌ده‌نگ‌و دڵنیایی ده‌دات

ئابوری

05/01/2026‌ 8885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای بەرزوبونەوە بەرچاوەکەی به‌هاى دۆلار لەسەرەتای ئەمساڵەوە، بەرپرسێکی دارایی حکومەتی عێراق دڵنیاییدەدات لەدابەزینی نرخی دۆلار، دەشڵێت "ئه‌وه‌ى ڕویداوه‌ کاتییە".


مەزهەر محەممەد ساڵح ڕاوێژکاریی دارایی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرەو بەرزبونەوەی دۆلارو دابەزینی بەهای دینار کاتییە".

مەزهەر محەممەد ئاماژەی بەوەشدا، "عێراق هیچ کێشەیەکی لەبواری داراییدا نییەو بەمنزیکانە نرخی دۆلار دادەبەزێتەوە بۆ نرخی پێشتری‌و هەڵاوسانی ئێستا کۆتایی دێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا نرخی دۆلار لەنزیک بە 142 هەزار دینارەوە بۆ نزیک بە 147 هەزار دینار بەرزبوه‌تەوەو هۆکارەکەشی تەنها بۆ زۆری خواستی هاوڵاتییان لەسەر دۆلار دەگەڕێنرێتەوە.