شارپرێس:
هۆشیار زێبارى
باس له‌ڕوداوى گه‌وره‌و كاریگه‌ر له‌مساڵدا ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌ره‌تاى
ئه‌مساڵى 2026، سه‌ختبوو بۆ جیهانى نوێ، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ى دێت،
گه‌وره‌تره".
هۆشیار زێباری،
ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی
ئێکس پۆستێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "لەشەڕی باشوری یەمەن
لەسەر هەژمون‌و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە بگرە تاوەکو ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکا لەڤەنزوێلاو
دەستگیرکردنی سەرۆکەکەی لەئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرای ئەمریکیدا، هەروەها گرژیی‌و
ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سه‌رجه‌میان ئاماژەن کە ئەوەی دێت گەورەترە".
زێباری له‌و پۆسته‌یدا
باسى له‌وه‌شكردوه، "میدیای عەرەبی وەک پێویست گرنگی بەڕوداوەکانی ئێران‌و ڤەنزوێلا
نەداوەو ڕوداوە دراماتیکییەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێران‌و ڕوداوە سەربازییەکانی ئەمریکا
لەڤەنزوێلا، وەک پێویست لەکەناڵە ئاسمانییە عەرەبییەکاندا گرنگییان پێنەدرا، بەشێوەیەکی
سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی باشوری یەمەن لەحەزرەمەوت بوو".
ئه‌وه‌شى وتوه،
"بەهۆی گرنگینەدان بەو ڕوداوانە، وێنە گەورەکەی هەرێمەکەو جیهانیان لەدەستچوو،
وێنە گشتییەکەی ڕوداوە گرنگەکان ونبون".
