شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌په‌یامێكى به‌په‌له‌دا بۆ شۆفێران هاوڵاتیان، داواده‌كات هه‌ركه‌س كۆدى وه‌رنه‌گرتوه، بەیانی یان هەر ڕۆژێکی دیكه، سه‌ردانی به‌شى مۆڵه‌ت نه‌كات بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانی.
له‌ئاگاداریەکدا بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە بەنیازن سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکەن، هاتوچۆ ده‌ڵێت، "تکایە هەر هاوڵاتیەک کۆدی وەرنەگرتوە بەیانی یان هەر ڕۆژێکی دیكه سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان".
هۆكاره‌كه‌ى ڕونكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "لەبەرئەوەی کاریان بۆ ناکرێت، چونكه دەبێت لەڕێگەی ماڵپه‌ڕى بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆمانەوە کۆد وەربگرێت بۆ ئەو ڕۆژەی کە خۆی تۆماردەکات ، پاشان کاری بۆ ڕایی دەکرێت".
هاوڵاتیان ده‌توانن لەڕێگەی ئەم لینکەوە پێشوه‌خته كۆد وه‌ربگرن ئینجا سه‌ردانى هاتوچۆى سلێمانى بكه‌ن.