شارپرێس:
کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس
و ڕاگەیاندکاری کوردی سووریا کشانەوەی خۆیان لە "ڕابیتەی ڕۆژنامەنووسانی سووریا"
ڕاگەیاند، هۆکارەکەشیان بۆ بەکارهێنانی "زمانی پەراوێزخستن" و نەبوونی بێلایەنی
لە گوتاری ڕابیتەکەدا گەڕاندەوە.
ناڕەزایەتییەکان
دوای بەیاننامەیەکی ڕابیتەکە هات سەبارەت بە ڕووداوەکانی گەڕەکەکانی "شێخ مەقسوود"
و "ئەشرەفیە" لە حەلەب، کە تێیدا هێزەکانی "قەسەدە" بە بەرپرسیاری
برینداربوونی چەند ڕۆژنامەنووسێک هەژمار کرابوون.
ڕۆژنامەنووسە کشاوەکان پێیان وایە ئەم تۆمەتە بێ
لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بووە و خزمەت بە ئەجندای سیاسیی دەکات، نەک کاری پیشەیی.
ئەم هەنگاوە
نیشانەی "قەیرانی متمانە"یە لە ناوەندە میدیاییەکانی سووریادا و کشانەوەکە
جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت دامەزراوە میدیاییەکان چەترێکی بێلایەن بن بۆ هەمووان
و دوور بکەوێتەوە لە ململانێ نەتەوەیی و سەربازییەکان.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی