پەیامێکی نوێ لە ناتانیاهۆوە: لەگەڵ ئێران دەبینە هاوبەشی گەشەپێدان و ئاشتی

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، دوای روخانی دەسەڵاتی ئێستای ئێران، ئیسرائیل و ئێران دەبنە هاوبەشی گەشەپێدان و ئاشتی.


بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکیدا لەبارەی ئێران دەڵێت، "هیوادارم بەمنزیکانە حکومەتی ئێران بڕوخێت و دەسەڵاتێکی نوێ لەو وڵاتەدا هەبێت، ئەو کات دەتواننن لەگەڵ ئەو وڵاتە ببین بە هاوبەشی یەکدی ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئیسرائیل خوازیاری دروستکردنی پەیوەندییەکی بنچینەییە لەگەڵ ئێران بۆ گەشەپێدان و چەسپاندنی ئاشتی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.

ئەمەش لەکاتکێدایە، بەهۆی دابەزینی زیاتری بەهای تومەن ماوەی دوو هەفتەیە لە زۆربەی شارەکانی ئێران خۆپیشاندان سەریهەڵداوە تاکو ئێستا دەیان کەس بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناو خۆپیشاندانەکان گیانیان لەدەستداوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش هەڕەشەی هێرشکردنەسەر ئێران دەکات.