مام رۆستەم: ڕۆژئاوا ڕوحیەتی بەرگری‌و نیشتمانپەروەرییان گەیاندە ئاسمان

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مام رۆستەم پەیامێک لەبارەی بەرخودانی شەڕڤانان لە رۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،" پرسی حەلەب هەموو کوردی کردە یەکدەنگ ".


مام رۆستەم، فەرماندەی دێرینی کوردستان لەپەیامێکدا دەڵێت،" ئێستا کاتی کوردایەتیە نەک حزبایەتی، پرسی حەلەب هەموو کوردی کردە یەکدەنگ، ئێمە هەر قەرزاری ئەوە نین کە ڕۆژئاوا بوە سیمبولی تێکشکاندنی داعش، بەڵکو قەرزاری ئەوەشین ڕۆژئاوا ڕوحیەتی بەرگری و نیشتمانپەروەرییان گەیاندە ئاسمان ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ئەوەی لە حەڵەب ڕویدا پیلانێکی نەگریس بوو، بەڵام دەنگی خەڵک و بەرگری شەرڤانان توانی پیلانەکە ریسوا بکات ".

ئەم قسانەی مام رۆستەم دوای ئەوە دێت کە گروپە چەکدارییەکانی سوریا هێرشیان کردەسەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 20 شەڕڤان شەهیدبون و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش ئاوارە بون