نێردەی ترەمپ و توركیا دۆخی سوریا تاوتوێدەكەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری بەرگریی تورکیا لەئەنقەرە لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبونەوەو  تۆم باراک ڕایگەیاند، کار بۆ یەکگرتنی هەسەدەو سوپای سوریا دەکەن.

 
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا پێشوازی لەتۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لەئەنقەرەو نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سوریا کرد.
 
تۆم باراک لە ۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (X) پەیامێكی بڵاوكردۆتەوەو ڕیگەیاند،" ئەمریکا شەو و ڕۆژ کار دەکات بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکەو ڕێگریکردن لەزیادبونی گرژییەکان لەسوریا".
 
نێردە تایبەتەکەی ئەمریکا ئاشکراشیکردبوو، کار دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکانی یەکگرتن لەنێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)".
 
ئەم هەوڵانە لەكاتێكدایە، سوپای سوریا هێزی زیاتری لەنزیک ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، بەتایبەت لەدێرحافرو مەسکەنە کۆکردوەتەوە، هەسەدەو ڕوانگەی سوریش هۆشداری لەدەستوەردانی توركیاو خراپتربونی دۆخی ناوەچەكە دەدەن. 

بەپەلە