مەسعود بارزانی پەیامێكی بەپەلەی بڵاوكردەوە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5889 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كودستان پەیامێکی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،"  هیوادارین بەزوترین كات هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەسەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سوریا بەستراون".

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەپەیامێكدا ڕایگەیاند،" سەبارەت بەدواین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سوریاو لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سوریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو".
 
بارزانی دەشڵێت،" هیوادارین بەزوترین كات ئەو شەڕو ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كەئێستا لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سوریاو هێزەكانی سوریای دیموكرات لەئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو ڕێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بەسەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سوریا بەستراون".

هەروەها لەدرێژەی پەیامەكەیدا سەرۆكی پارتی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، كە دەرچونی مەرسوومی سەرۆكی سوریا لەبارەی مافەكانی كورد بەهەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانن و دەڵێت،" هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بەڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بەشێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت".

بەپەلە