ڕوانگەیەكی عێراقی هۆشداری لەكورتهێنانی دارایی دەدات

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ئاشکرایدەکات، کورتهێنانی دارایی عێراق ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 24 تریلیۆن دینار بوەو هۆشداری دەدات و دەڵێت،" ڕێژەكە مەترسیدارەو پێویستی بەڕێگەچارەی خێرا هەیە.

 
ڕوانگەی ئیکۆ عێراق بۆ کاروباری ئابوری لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و زیادبونی خەرجییە گشتییەکان، قەبارەی کورتهێنانی دارایی لەعێراقدا ڕوی لەهەڵکشان کردوە.
 
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، بڕی کورتهێنان گەیشتوەتە 24 تریلیۆن و 680 ملیار دینار.

ڕوانگەکە هۆشداری دەدات لەوەی پشتبەستنی تەواوەتی بەداهاتی نەوت مەترسیی دارایی دروستکردوەو دەشڵێت،" دەبێت بەخێرایی دۆخەكە چارەسەر بكرێت".

جەختیش دەكاتەوە، بەتایبەت کە داهاتی نانەوتی (باج، رسومات و گومرگ) هێشتا لەئاستێکی نزمدایەو بۆ چارەسەرکردنیش پێشنیاز دەکات سیستمی باج و گومرگ ڕێکبخرێتەوە.

 
بەپێی داتاکانی ئیکۆ عێراق، هاوکێشەی داهات و خەرجییەکانی عێراق بەم شێوەیە بوە:
کۆی خەرجییەکان: 128.2 تریلیۆن دینار.
خەرجییە بەردەوامەکان (موچە و خزمەتگوزاری): 96.3 تریلیۆن دینار (ئەمەش دەکاتە نزیکەی 75%ی کۆی خەرجییەکان).
کۆی داهات: 103.5 تریلیۆن دینار.
داهاتی نەوت: 93.2 تریلیۆن دینار.
داهاتی نانەوتی: 10.3 تریلیۆن دینار.
 
 

بەپەلە