سبەی خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتیوانیکردن لە رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 بڕیارە سبەی دوشەممە، لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ پشتگیرکردن لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبچێت، کە ماوەی چەند هەفتەیە روبەڕوی پەلاماری بەرفراوانی گروپە چەکدارەکانی سوریا بونەتەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندانەکەی سبەینێ کاتژمێر 3ی نیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی دەستپێدەکات و داوا دەکرێت هەمو چین و توێژەکان بەشداربن و پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژائاوا دوپات بکەنەوە.

ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێشوو خۆپیشاندانێکی دیکەی فراوان بۆ پشتیوانی لەگەڕەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەرێوەچوو، بەلام بەهۆی ئەو پەرەسەندنە سەربازییانە و پەلاماری گروپە چەتەکانەوە بۆ سەرناوچە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، رۆشنبیران و نوسەران و چالاکانی کۆمەلگەی مەدەنی بریاریانداوە بۆ سبەینێ گردبونەوەیەکی تر بکەن.

بەپەلە