ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حکومەتی سوریا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەسەدە بڵاوکردەوە، کە 14 خاڵ لەخۆدەگرێت و ئیمزای مەزڵوم عەبدی لەسەرە، بەڵام تاکو ئێستا بەرپرسانی باڵای رۆژئاوای کوردستان هیچ پەیامێکیان لەبارەی ئەو رێککەوتنە بڵاونەکردوەتەوە.


بەگوێرەی میدیای فەرمی سوریا، رێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە

-ئاگربەستی تەواو لەسەرجەم میحوەرەکان دەستپێدەکات لەگەڵ کشانەوەی تەواوەتی هەسەدە بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات، وەک هەنگاوێکی سەرەتایی.

-رادەستکردنی هەردوو پارێزگای دیرەزۆر و رەققە لەروی ئیداری و سەربازییەوە بە حکومەتی سوریا

-تێکەڵکردنی تەواوی دامودەزگا مەدەنییەکانی پارێزگای حەسەکە لەگەڵ دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی سوریا

-کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دەروازە سنورییەکان و کێڵگە نەوتی و غازییەکان لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە.

-تێکەڵکردنی هەموو ئەندامانی هەسەدە لەگەڵ وەزارەتی هەردوو بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ بەشێوەی تاکەکەسی، لەگەڵ پێدانی پلەی سەربازی و شایستە دارایی و لۆجیستییەکان پێیان، لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی ناوچە کوردییەکان

-لابردنی چەکی قورس لە  کۆبانی و پێکهێنانی هێزێکی ئەمنی خۆجێیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ

-حکومەتی سوریا دیل و کەمپەکانی داعش بەڕێوەدەبات

-پەسەندکردنی لیستی ئەو کاندیدانەی کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کاندیدکراون بۆ دەستنیشانکردن لەناو دەوڵەتی سوریادا

-هەسەدە پابەندە بە دورخستنەوەی ئەندامانی پەکەکە لە خاکی سوریا

-دەوڵەتی سوریا پابەندە بە بەرەنگاربونەوەی داعش

-کارکردن بۆ لێکتێگەیشتن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ عەفرین و شێخ مەقسود

-یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنییەکانی شاری حەسەکە بۆ دەوڵەتی سوریا

-دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ دانانی پارێزگارێک بۆ حەسەکە

بەپەلە