شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، بهگوێرهى چەند
پێوەرێک، ئامادەکاریی پێشکەوتوی ئەمریکا بۆ هێرشکردنەسەر ئێران نیشاندەدەن، هاوکات
هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان ڕاگرتنی لەناکاوی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند.
بەگوێرەی کەناڵی 12 ی ئیسرائیل، کۆکردنەوەی هێزەکانی
ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامەو پێشبینیشدەکرێت لەچەند ڕۆژێکدا جێگیرکردنیان
تەواو بکرێت.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "ئیسرائیل تێدەگات
کە ئەگەری زۆرە ڕێڕەوی کارکردن، هێرشی ئەمریکایە بۆسەر ئێران، نەک ڕێڕەوی دانوستان
لەگەڵ ئهو ڕژێمه".
ئاماژەی بەوەشکردوه، "بەلەبەرچاوگرتنی هەڵسەنگاندنە
باوەکان لەدامەزراوەی بەرگریدا، ئیسرائیل لەئامادەباشییەکی بەرزدایەو ئامادەکارییەکی
تەواو بۆ ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەکات، چونكه ئیسرائیل تێدەگات کە سەرەڕای
ڕاگەیاندنی ئاشکرای ترەمپ لەئەگەری ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەگەری
زۆرە ڕێڕەوی کارکردن هێرشێکی سەربازییە".
کەناڵە ئیسرائیلییەکە ئهوهشى وتوه،
"دامەزراوەی بەرگریی لەسیناریۆیەکی هەڵە حسابکردن دەترسێت، لەسیناریۆیەکدا ڕەنگە
ئێرانییەکان ترسیان لەوە هەبێت کە بڕیاری هێرشکردن لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە
پێشتر درابێت، هەربۆیە پێش ئەوە بڕیار دەدەن هێرشبکەنەسەر ئیسرائیل".
وهكو لهههواڵهكهدا هاتوه، "ئەو
توانا سەربازییە بەرفراوانانەی ئەمریکا کە گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بریتین لەکەشتییەکی
فڕۆکەهەڵگر، شەش کەشتی جەنگی، دوو ژێردەریایی، زیاتر لە100 فڕۆکەی جەنگی، دەیان فڕۆکەی
سوتەمەنیو سیخوڕیی، سیستەمی ڕێگریکردنی موشەکی بالیستیکو هەموو ئەو هێزانەش خاوەنی
سەدان موشەکی کروز دەبن".
کەناڵهكه دهشڵێت، "لەبەر ڕۆشنایی گرژییە
ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوو هێڵی ئاسمانی ئەوروپی، KLMو Air France،
ئێوارەی ڕۆژی هەینی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیلو شوێنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بۆ ماوەی 48 کاتژمێر ڕاگەیاند، ئەو هەنگاوەش جێگەی سەرسوڕمانە، بەتایبەتی
بەوپێیەی تائێستا هیچ ڕێنمایییەکی هاوشێوه لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی ئەوروپاوە
دەرنەچوە".
