شارپرێس:
ئەنجومەنی یەکێتیی
ئەوروپا هۆشداریدا لەهه‌ستیاریى قۆناغى ڕاگوزه‌ریى لەسوریاو ئاماژەی بەوەده‌كات، مەرج
نییە کەوتنی ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د سەقامگیریی بۆ سوریا ده‌سته‌به‌ربكات، ده‌شڵێت،
"بەلەبەرچاوگرتنی بەردەوامی بونی کەسایەتییە دڵسۆزەکانی ڕژێمی پێشوو لەپێگە سەرەکییەکانی
ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى دروستكردوه".
له‌په‌رله‌مانى
ئه‌وروپا په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتیه‌كه كرا كه له‌لایه‌ن
قوبرسه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، به‌شێكیان نیگه‌رانى بون له‌مانه‌وه‌ى كه‌سانى
هاوسۆزو لایه‌نگرى به‌شار ئه‌سه‌د له‌حوكمڕانیى ئێستاى سوریاداو مه‌ترسیى ئه‌وه‌ش نیشاندرا،
بەردەوامبونی ئەوکەسانە لەپۆستە باڵاكاندا، ئه‌گه‌رى هه‌یه، دەرگا بەڕوی ململانێی
نوێ‌دا بکاتەوە، لەنێویاندا ئەگەری شەڕێکی نوێ.
سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نه‌كه
له‌وه‌ڵامدا ڕاستى زانیارییه‌كانى نه‌شارده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئەو کەسولایەنانەی
لەلیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپادا ناویان هاتوەو پەیوەندییان بەڕژێمی ئەسەدەوە هەیە،
هێشتا پێگەی کاریگەرییان هەیەو مەترسی دروستدەکەن لەڕێگەی توانای پشتگیریکردنی
ململانێ چەکدارییە نوێیەکان، جا چ لەڕێگەی داراییەوە بێت یان ڕێگەیەکی دیکە".
جه‌ختیكرده‌وه،
"ئەوکەسانە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت لەهەوڵەکانی ڕێگری‌کردن له‌به‌رقه‌راركردنى ئه‌و
ئاشتیه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سوریاى داواكردوه، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش
بزانن، مانه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سانه له‌پێگه باڵاكانى حكومه‌تى سوریادا، واده‌كات، یه‌كێتیى
ئه‌وروپا به‌رده‌وامبێت له‌سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌داو سوریش بین
له‌سه‌ر به‌رده‌وامبونى سزاكانمان به‌سه‌ر كه‌رته گرنگه‌كانیدا".
سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نى
یه‌كێتیى ئه‌وروپا كه له‌لایه‌ن قوبرسه‌وه سه‌رۆكایه‌تیده‌كرێت ئه‌وه‌شى پشتڕاستکردەوە،
"ئەنجومەنی یه‌كێتیى ئەوروپا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە دۆخی سوریا سەرەڕای ڕوخانی
ڕژێمه‌كه‌ى ئەسەدو پێکهێنانی حكومه‌تێكى نوێ، هێشتا ناسەقامگیرە، یەکێک لەگرنگترین
هۆکارەکانی ناسەقامگیرییش ئەوەیە کە تۆڕه‌كانى ئەسەد لەناوەوەو دەرەوەی سوریا بڵاوبونەتەوەو
ناتوانین بەهەڵوەشاوەیان هەژماربكه‌ین، ئه‌وه‌ش بۆخۆى مه‌ترسییه له‌سه‌ر سوریا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،
لە 23ی حوزەیرانى ساڵى 2025دا، یەکێتیی ئەوروپا پاکێجێکی سزای توندى سەپاند کە بریتی‌بوو
لەبلۆككردن‌و ده‌ستبه‌راگرتنى سەروەت‌و سامان‌و قەدەغەکردنی گەشتکردن بەسەر پێنج کەسدا
کە پەیوەندییان بەڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ڕێگری‌کردن لەچونە ناو خاکی یەکێتی
ئەوروپا.
ئه‌وكات هۆكارى
ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه، "ئەو گەمارۆو سزایانه‌ى بەسەر ئەو پێنج کەسەدا
سەپێندراون، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌بوه ڕۆڵیان هه‌بوه لەپاڵپشتیکردنی تاوانەکانی دژ
بەمرۆڤایەتی، لەوانە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی‌و هاندانی توندوتیژی
تائیفی”.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی
یەکێتیی ئەوروپا، سزاکانی ئەوروپا سێ بەرپرسی پێشوی پاسەوانی کۆماریی‌و سوپاكه‌ى
ئه‌سه‌دى گرته‌وه ئه‌وانیش بریتین لە(غه‌یاس دلا، میقداد فه‌تیحەو سوهەیل حەسەن)،
ئه‌و سێ كه‌سه ڕۆڵیان هەبوە لەو شەپۆلە توندوتیژییەی کە لەمانگی ئاداری ساڵى ڕابردوو
کەناراوەکانی سوریای گرتەوە، کە پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤی وەک ئەشکەنجەدان‌و
کوشتنی دەرەوەی دادگاى لەخۆگرتبوو”.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش
باسكراوه، "سزاکان بازرگانانی مودەللال خوری‌و عیماد خوری گرته‌وه کە ڕۆڵێکی
دیاریان هەبوه لەدابینکردنی دارایی ئەو تاوانانەی لەسەردەمی دەسەڵاتی ڕژێمدا ئەنجامدراون
بەنوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییە دارایی‌و بازرگانییەکانی ڕژێم لەڕوسیا".
یەکێتیی ئەوروپا
هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع-یش داوه، کە بەردەوامدەبێت لەچاودێریکردنی پێشهاتەکانی
سەر زەوی لەسوریا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ “ئامادەیی بۆ سەپاندنی ڕێوشوێنی سنوردارکردنی
زیاتر لەدژی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ‌و ئەوانەی کە هۆكارن بۆ ناسەقامگیریی لەسوریادا".
