ئەمڕۆ لەئەمریكاوە پڕۆژەیاسای پاراستنی كورد یەكلادەكرێتەوە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد لەلیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا تاوتوێبکرێت.


فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە لەپۆستێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندوە، ئەمڕۆ لەکۆنگرێسی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد دەکرێت، ئەوەش یاسایەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لەجینۆسایدی کورد لەناوچەکە.

ئەو ئەندامەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە دەشڵێت، "پێویستە هەموو کوردو خەڵکی ئازادیخواز لەسەرانسەری جیهان پشتیوانی ئەو پڕۆژە یاسایە بکەن".

هاوکات، ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنەی کاروباری دەرەوە کردوە بۆ بەشداریکردن لەدانیشتنەکەداو ڕایگەیاندوە، لەبارەی سوریا لەچوار ڕیانێکدا سیاسەتی ئەمریکاو ئاڵەنگارییەکانی دوای هەسەدەوە دەبێت و دانیشتنەکە کراوە دەبێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەماڵپەڕی فەرمی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دەگوازرێتەوە.

پڕۆژە یاساکە 29ی مانگی ڕابردوو، لەلایەن لینزی گراهام سیناتۆری کۆمارییەکان و ڕیچارد بلومێنتاڵ سیناتۆری دیموکراتەکانەوە پێشکەشی کۆنگرێس کرا.