سودانی نهێنی گواستنەوەی داعشە زیندانیكراوەكان بۆ عێراق ئاشكرادەكات

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 760 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند،" گواستنەوەی داعشە دەستگیرکراوەکان لەسوریاوە بڕیارێکی عێراقی بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی
".
 
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەیەکیدا بوو لەگەڵ ماهیر تەراونە، باڵیۆزی ئوردن لەعێراق، ڕایگەیاند، گواستنەوەی ئەو زیندانییانەی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق، لەدوای ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان بوو.
 
سودانی وتیشی،"پەرۆشە بۆ ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سوریاو سەقامگیرییەکەی".
 
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر بڵاوکرایەوە، ژمارەی ئەو داعشانەی گواستراونەتەوە بۆ عێراق گەیشتوەتە زیاتر لە 4583 کەس.