سەرەڕای بەردەوامیی گەمارۆی حکومەتی سوریا، توانرا کارەبا بۆ کۆبانی بگێڕدرێتەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاری کۆبانی بۆ 22 ەمین ڕۆژی لەسەر یەک لەژێر گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی دایە و سەرەڕای بەردەوامی گفتوگۆکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29 ی کانوونی دووەم، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ڕوون بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانە بەدەست نەهاتووە.

ئەم گەمارۆدانە بووەتە هۆی تێکچوونی باری مرۆیی و کەمییەکی توندی دەرمان، شیری منداڵ و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان دروست کردووە. لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ دووشەممە تیمەکانی کارەبا توانییان تۆڕە زیانلێکەوتووەکانی کرەبا چاک بکەنەوە و ڕووناکی بۆ شارەکە بگەڕێننەوە.

 لە ئێستادا کۆبانی باوەشی بۆ زیاتر لە 200,000 ئاوارە کردۆتەوە کە لە 70 ناوەنددا نیشتەجێن، بە گشتیش ژیانی نزیکەی 600,000 کەس لەژێر هەڕەشەی ئەم دۆخە دژوارەدایە.

خەڵکی ناوچەکەش بە ورەیەکی بەرزەوە جەخت لە بەردەوامیی بەرگریی دەکەنەوە وەک تەنیا ڕێگە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانیان لەم قۆناغە سەختەدا.