ئێران: ڕێکكەوتنمان دەوێت.. هێرشیش بکرێتە سەرمان وەڵامی توندمان دەبێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 298 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، ئامادەن لەمەسقەت بمێننەوە تاگفتوگۆکان دەگەنە ئەنجام و دەڵێت،"تاران پێداگرە لەسەر ڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستاندنەکان". 

 
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پێداگرە لەسەر ڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستاندنەکان لەعومان، وێڕای ئامادەییمان بۆ رێککەوتن، بەڵام هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت، بەتوندی وەڵام دەدەینەوە".
  
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کەجیدیبونی ئەمریکا لەدانوستاندنەکاندا جێگەی گومانە و دەشڵێت،" تاران نایەوێت کات بکوژێت و هەڵگرتنی سزاکان بابەتی لەپێشینەی ئەوانە".

بەپێی میدیاکانی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی عومان پێشوازی لەعەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردوە كەئەمڕۆ بەمەبەستی ڕێككەوتن گەیشتنە عومان.

ئێران هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم دیدارەوە پەیامەکانی تاران بگەیێنێتە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەرپەرشتیی دانوستاندنەکان دەکات.
 
ئەم گفتوگۆیانە لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو ئێران مەرجی كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەهەڵگرتنی سەرجەم سزاكان لەلایەن ئەمریكاوە بەستەوە.