خامنەیی بڕیاری لێخۆشبون بۆ چوار هەزار سزادراو دەردەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ئاشكرایكرد، بەبڕیاری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، 2108 زیندانی لێبوردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزای زیندانیکردن دەیانگرێتەوە.

 
ئاژانسی میزان، میدیای فەرمی دەسەڵاتی دادی ئێران بڵاویکردەوە، غولام حوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی داد لەنامەیەکدا داوای لەعەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران کردبوو، ڕەزامەندی لەسەر کەمکردنەوە، گۆڕینی سزاو ئازادکردنی ژمارەیەک زیندانی بدات و عەلی خامنەییش بەداواکارییەکە ڕازی بوە.
 
عەلی مزەفەری، جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران ڕایگەیاند، ناوی دوو هەزارو 108 کەس کە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان کرابوو، شیاوی لێبوردنی گشتییە، بۆیە دوای پشتڕاستکردنەوەی ناوەکان، لەلایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوە لیستی ناوەکان بۆ ڕێبەر نێردراو ئەویش ڕەزامەندی دەربڕی.
 
عەلی مزەفەری وتی، بەپێی بریارەکە، هەزارو 919 زیندانی ئازاد دەکرێن و سزای هەزارو 189 زیندانیی دیکەش کەم دەکرێتەوە.

 
ئەمە لەكاتێكدایە، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەبۆنەی 47ـەمین ساڵەی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە ئەو بڕیارەی ئێستای داوە.