ئێران هۆشداری لەتێکدانی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ناتانیاهۆ بە هەوڵدان بۆ تێکدانی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تۆمەتبار دەکات و دەلێت، پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا وریا بن.


عەلی لاریجانی لەپەیامێکدا لەتۆڕێ کۆمەڵایەتی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" لەئێستادا بنیامین ناتانیاهۆ بەڕێگەوەیە بەرەو ئەمریکا، پێویستە ئەمریکییەکان بە باشی بیربکەنەوە و ئاگاداری رۆڵی تێکدەرانەی ئیسرائیل بن ".

پێشتر، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەکردبوو،" دەمەوێت بچمە ئەمریکا و لەچوارچێوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان ئاگاداریان بکەمەوە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، عەلی لاریجانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری مەسقەتی پایتەخی عومان و لەگەڵ هەیسەم بن تارق، سوڵتانی عومان کۆبوەوە.